له میحوەری رۆژئاوای دیجلە جێگای قەناس بەدەستەکانی داعش لەناوبرا

له میحوەری رۆژئاوای دیجلە جێگای قەناس بەدەستەکانی داعش لەناوبرا
ئەمرۆ كاتژمێر (8)ی بەیانی شەممە 23-5-2015 پێگەیەکی ستراتیژی داعش کرایە ئامانج و لەناو برا.

بەپێی راگەیەندراوێک لە فەرماندەیی پێشمەرگەی زێرەڤانی لە میحوەری رۆژئاوای دیجلە و بەرامبەر دووڕیانی کەسکێ، کارگەیەکی پاڵاوگەی غاز کە ببووە جێگای قەناس بەدەست و دۆشکەکانی چەکدارانی داعش لەلایەن فڕۆکە جەنگییەکانی هاوپەیمانانەوە کرایە ئامانج و بە تەواوی لەناوبرا".

بە گوتەی موقەدەم دڵشاد مەولوود بەرپرسی راگەیاندنی فەرماندەی پێشمەرگەی زێرەڤانی، سەبارەت بەو هێرشە گوتی:هێرشی فڕۆکە جەنگییەکانی هاوپەیمانان بە پێی زانیاری وردی فەرماندە مەیدانییەکانی فەرماندەیی زێرەڤانی بە هەماهەنگی لەگەڵ فڕۆکە جەنگییەکانی هاوپەیمانان ئەنجامدراوە، لەناوبردنی ئەو کارگەیە کاریگەری دەبێت لەسەر ئەمنیەتی ناوچەکە، چونکە لەو کارگەیە بە قەناس پێشمەرگە دەکرایە ئامانج".

چەند رۆژێکە فڕۆکە جەنگییەکان لە میحوەرەکاندا، بە خەستی بۆردوومانی چەکدارانی داعش دەکەن.













روداو

Top