شیعە پارێزگاری مووسڵیان پێ لانەبرا
ئەندامی پەرلەمانی عێراق لە فراکسیۆنی پارتیی دیموکراتی کوردستان (عەرەفات کەرەم) بە ماڵپەری فەرمیی پارتیی دیموکراتی کوردستانی راگەیاند: "ھاوپەیمانی نیشتیمانیی شیعە ئیمزایان کۆ کردەوە بۆ ئەوەی پارێزگاری مووسڵ لەسەر کار لابدرێت، بەڵام سەرکەوتوو نەبوون، چونکە بەپێی یاسا ئەوە کاری ئەنجوومەنی پارێزگایە نەک پەرلەمان، لەبەر ئەوەی ئەگەر پەرلەمان ئەو کارە بکات دەبێتە پێشینەیەک بۆ ئەوەی ھەرکاتێک لایەنێک پێی خۆش بێت ئیمزا کۆ بکاتەوە، بۆ لادان پارێزگارەکان."
(عەرەفات کەرم) گوتیشی، ئەو ھەوڵەی ھاوپەیمانیی شیعە زیاتر سیاسی بوو لەوەی یاسایی بێت، بۆیە ئەگەر ئەو کارە سەرکەوتوو بووایە ناکۆکییەکان قووڵتر دەبوونەوە.
(کەرەم) زیاتر گوتی، لە عێراق ھەر کارێک بکرێت پێویستە بە تەوافوق بێت، چونکە ئەگەر بە تەوافوق نەبێت، شیعەکان زۆرینەی ھەرکارێک بکەن، سەرکەوتوو دەبن.
