سەرۆكی هەرێمی كوردستان پێشوازی لە باڵیۆزی بریتانیا لە عێراق دەكات

سەرۆكی هەرێمی كوردستان پێشوازی لە باڵیۆزی بریتانیا لە عێراق دەكات
ئەمڕۆ چوارشەممە 20ـی 5ـی 2015 لە سەلاحەدین بەڕێز مەسعود بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان پێشوازی لە فرانك باكێر باڵیۆزی بریتانیا لە عێراق و شاندێكی یاوەری كرد.

لە كۆبوونەوەیەكدا باس لە سەردانی سەرۆك بارزانی و شاندی یاوەری بۆ ئەمەریكا كرا و بارودۆخی سیاسی و ئەمنیی عێراق و هەڕەشەكانی تیرۆریستانی داعش و هەروەها هۆكارەكانی كەوتنی شاری ڕومادی و دەرئەنجامەكەنی خرایە بەر باس و گفتوگۆ.

لە بەشێكی دیكەی ئەم دیدارەدا پەیوەندییەكانی نێوان هەولێر و بەغدا و ئاییندەی هەرێمی كوردستان تاوتوێ كرا و جەختیش لە هەماهەنگی و فراوانتركردنی پەیوەندییەكانی نێوان هەرێمی كوردستان و بریتانیا كرایەوە.
Top