بە سەرپەرشتیی سه‌رۆك بارزانی ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی پارتی كۆبوونه‌وه‌ی نائاسایی ئه‌نجامدا
له‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌دا سه‌باره‌ت به ئاكامی سه‌ردانه سهركهتووهكهی سه‌رۆك و شاندی یاوه‌ری بۆ ئه‌مریكا و دیداریان له‌گه‌ڵ سه‌رۆك و جێگری سه‌رۆكی ئه‌مریكا و وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌و وڵاته و هه‌روه‌ها دیدار‌و كۆبوونه‌وه‌كانی به‌رێزیان له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی هه‌نگاریا و چیك.
لە كۆبوونەوەكەدا ئەنجوومەنی سەركردایەتیی پارتی سەردانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان و شاندی یاوەری، به سەركەوتوو و بەرز نرخاند كە پێگەی هەرێمی كوردستان لە ئەمەریكا و ئەورووپا بەهێزتر بوو، بەم سەردانە و، هاوڕا بوون له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كە دەبێ هەرچی زووترە چارەسەری كێشەكانی نێوان حكومه‌تی هه‌رێم و بەغدا لەسەر بوودجە و مووچە و موستەحەقاتی پێشمەرگە بكرێت و تەواوی هێزە سیاسییەكانی عێراق بەرپرسیارن لە جێبەجێكردنی دەستوور و تەواوی ئەو بڕیارە هاوبەشانەی كە دەركراون و، كۆبوونه‌وه‌كه داوا لە حكوومەتی هەرێمی كوردستان ده‌كات كه بە زووترین كات ئەو كێشانە لەگەڵ بەغدادا چارە بكات.
كۆبوونەوەكە رۆڵی ئازایانەی پێشمەرگەی به‌رزنرخاند له به‌رگری كردنیان له خاكی كوردستان لە دژی تیرۆریستانی داعش.
دواتر كۆبوونەوە جەختی كرد له سەر ئاوه‌ڕدانه‌وه‌ی زیاتر بە بنەماڵەی شەهیدان و بریندارانی شەڕی دژی تیرۆریستان.
