دانوستاندنی نوێ لەنێوان ھەولێرو بەغدا لەم ھەفتەیە دەست پێ دەکا

دانوستاندنی نوێ لەنێوان ھەولێرو بەغدا لەم ھەفتەیە دەست پێ دەکا
دانوستاندنی نوێ لەنێوان ھەولێرو بەغدا لەم ھەفتەیە دەست پێ دەکاشاخەوان عەبدوڵا پەرلەمانتارێکی عێراق رای دەگەیەنێت، لەپێناو گەیشتن بەچارەسەرێکی یەکجارەکی بۆ کێشەکانی نێوان ھەولێرو بەغداو گەیشتن بەو بڕیارەی ئایا بەغدا دەیەوێ بە کردەنیی کێشەکانی لەگەڵ ھەولێر چارەسەر بکا، دانوستاندنی نوێ لەنێوان ھەولێرو بەغدا دەست پێ دەکا، پەرلەمانتارێکی تریش ھێما بۆ ئەوە دەکا بەغدا دەیەوێ پرسی بودجەی پێشمەرگە نەدا.
شاخەوان عەبدوڵا راگەیاند، بڕیار وایە لەکۆبونەوەی ئەمڕۆی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق نوێنەرانی کورد داوا لەسەرۆک وەزیرانی عێراق عەبادی بکەن بەوەی ھۆکارەکانی بڕینی رێژەی ١٠% لەو بڕە بودجەیەی بۆ مانگی نیسانی رابردوو بۆ ھەرێمی کوردستان نێردراوە.
گوتیشی، چاوەڕوان دەکرێ لەم ھەفتەیەدا بۆ ئەوەی بۆ کورد روون ببێتەوە بەوەی ئایا حکومەتی عێراق بە کردەنیی مەبەستێتی کێشەکانی لەگەڵ ھەرێمی کوردستان چارەسەر بکا، ھەروەھا بەشە بودجەکەی کە لەیاسای بودجەی گشتیدا دیاری کراوە رەوانە دەکا لەساتی خۆیدا، دانوستاندنی نوێ لەنێوان نوێنەرانی کورد لەبەغداو حەیدەر عەبادی دەست پێ دەکات.
راشیگەیاند، دانوستاندنی ئەمجارە جیاواز دەبێ لەگەڵ ئەوانەی پێشوو، ھی ئەمجارە پرسیارێک ئاراستەی عەبادی دەکرێ ئایا مەبەستێتی چارەسەری کێشەکانی لەگەڵ ھەولێر بکا، ھەروەھا ئامادەیە بەشە بودجەی ھەرێم بنێرێ یاخود نا، ئەگەر وەڵامەکە بە بەڵێ بوو داوای کرداری لێ دەکرێ، ئەگەر وەڵامەکەش نەخێر بوو ھەرێمی کوردستان خۆی رێوشوێن بۆ چارەسەرکردنی کێشەی بودجەو پێدانی موچەی فەرمانبەرانی ھەرێم دەدۆزێتەوە.
Top