كۆشكى سپى: له‌ده‌ستدانى ره‌مادى نیشانه‌ى نسكۆى سوپاى عێڕاقه
(ئیریك شۆلته‌ز) ووته‌بێژى كۆشكى سپى بۆ (ڕۆیته‌رز) گووتى: "وولایه‌ته یه‌كگرتوه‌كانى ئه‌مریكا و هاوپه‌یمانه‌كانى هاوكارى هێزى عێڕاقى ئه‌كه‌ن بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ى شارى ره‌مادى به‌ڵام كه‌وتنى شاره‌كه‌ى به نسكۆى سوپاى عێڕاق وه‌سف كرد."
(شۆلته‌ز) گووتیشى: "گومانى تێدا نییه كه ئه‌مه نسكۆیه به‌ڵام گومانیش له‌وه‌دا نییه كه ئێمه هاوكارى عێڕاقیه‌كان ده‌كه‌ین و، ئێمه بروامان وایه هێزى عێڕاقى به هاوكارى هێزه هاوپه‌یمانه‌كان ده‌توانن به ته‌واوى شاره‌كه بگرنه‌وه"
