یەکەم رۆژی تاقیکردنەوەکان لە پایتەخت بەرێوەچوو

یەکەم رۆژی تاقیکردنەوەکان لە پایتەخت بەرێوەچوو
دوێنی شەممە بەبەشداری زیاتر لە ٤٠٠ھەزار قوتابی لە سنوری پارێزگای ھەولێر بە ھەر یازدە پەروەردەی سنورەکە و یەکەم رۆژی تاقیکردنەوەکانی پۆلە ناکۆتاییەکان دەستی پێکرد، بۆ ئاگاداربوون لە چۆنیەتی بەرێوەچوونی رەوشی پەروەردەیی و یەکەم رۆژی ئەزموونەکان بەکر کەریم بەرێوەبەری گشتی پەروەردەی ھەولێر بە یاوەری ھەریەک لە بەرێوەبەری سەرپەرشتیاری و بەرێوەبەری کاروباروی تەکنیکی ھەریەک لە ھۆڵەکانی ئەزموونی لە ئامادەیی گەڵ و دواناوەندی رۆزاکی تێکەلاوی بەسەرکردوە ، لە نزیکەوە لەکەش و ھەوایی تاقیکردنەوەکانی پرسیەوە و ھۆڵەکانی پشکنینی ئەزموونیی لە قوتابخانەکان بەسەرکردوە و داواشی لە مامۆستایان و بەرێوەبەری قوتابخانەکان کرد کەوا کەشێکی ئاسودە بۆ قوتابیان بەڕەخسێنن بۆئەوەی بە شێوەیەکی باش وەڵامی پرسیارەکانی ئەزموونیان بدەنەوە و بتوانن ئەنجامی شایستە بەدەست بھێنین، لەلایەن خۆشیانەوەبەرێوەبەری گشتی بەداوداچوونی بۆ پێداوستیەکانی تاقیکردنەوەکانش کرد لە بوونی ئامیری فێنک کەرەوە و کەلی و پەلی پێویستی تاقیکردنەوەکان، گوتیشی ئێمە بەردەوام دەبین بۆ بەدواداچوون بۆ رەوشی تاقیکردنەوەکان لە پەروەردەی قەزاکانیش ھەر گرفتێک ھەبێت دەتوانین بە زووترین کات چارەسەری گونجاوی بۆ بۆدۆزینەوە، بەرێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی ھەولێر لە ھەریەک لە پەروەردەکانی(ناوەند،دەوروبەر،دەشتی ھەولێر، کۆیە، شەقلاوە، خەبات، سۆران، رەواندز، مێرگەسۆر، چۆمان،مەخموور) لە خۆدەگرێت تاقیکردنەوەکایش بە پێی شوێنی جوگرافی بەرێوە دەچێت.

Top