حزبەکانی باشوری کوردستان: تەنیا کورد دەتوانێ بڕیار لەچارەنوسی خۆی بدا

حزبەکانی باشوری کوردستان: تەنیا کورد دەتوانێ بڕیار لەچارەنوسی خۆی بدا
ژمارەیەک لەھێزو لایەنە سیاسییەکانی باشوری کوردستان دژی ھەلوێستی ھەندێک لایەنی عەرەبی عێراقی کۆدەبنەوە، راشی دەگەیەنن ھیچ کەس و لایەنێک ناتوانێ چارەنوسی میللەتی کورد دیاری بکا تەنیا کورد خۆی نەبێ.
ئەندامی دەستەی سەرۆکایەتی حزبی زەحمەتکێشانی کوردستان بەڵێن عەبدوڵا راگەیاند، نیوەڕۆی ئەمڕۆ شەموو لەھەولێر بە بەشداری پتر لە ١٥ ھێزو لایەنی سیاسیی لەباشوری کوردستان وەک نارەزاییەک بەرامبەر لێدوان و ھەلوێست و نیگەرانی زۆرێک لەھێزو لایەنە سیاسیی و ناوەندە جیاوازەکانی عێراق کە لێدوانی توندیان بەرامبەر بە پرسی سەربەخۆیی ھەرێمی کوردستان داوە.
گوتیشی، لەو کۆبونەوەیەدا سەرجەم پارتە بەشداربووەکان نیگەرانیی خۆیان بەرامبەر بەو ھەلوێستانە ھێزە سیاسیی و ناوەندە جیاوازییەکانی عێراق نیشانداوە لەبەرامبەر پرسی سەربەخۆیی ھەرێمی کوردستان، پێمان وابووە پرسی سەربەخۆیی باشوری کوردستان پرسێکی ناوەخۆیی خودی میللەتی کوردە.
ئاماژەیبەوەدا، پرسی سەربەخۆیی باشوری کوردستان و راگەیاندنی دەوڵەتی کوردی پرسێکە پەیوەندی بە خودی میللەتی کوردەوە ھەیە نەک لایەن و میللەتی تر، دوای تاوتوێی کردنی ئەو نیگەرانیی لایەنە سیاسیەکانی عێراق، یاداشتێکمان بڵاو کردۆتەوە کە دووپات لەوە دەکەینەوە نەدەبوو ھێندە بەو پرسە نیگەران بن، چونکە ئەم پرسە پرسێکی تایبەت بە میللەتی کوردەوە، ھەروەھا ھیچ ھێز و لایەنێکی غەیرە کورد بۆی نییە مافی چارەی خۆنوسین بۆ میللەتی کورد دیاری بکا، بەڵکو ئەوەی ئەو مافە دیاری دەکا تەنیا میللەتی کورد خۆیەتی، ھەر کاتێکیش ھەنگاو بەو ئاراستەیە بنێین، ئەمە پرسێکی ناوەخۆیی میللەتی کوردە نەک خەڵکانی تر.
إنھاء الدردشە
Top