فڕۆكه‌كانى هاوپه‌یمانان سه‌ركرده‌یه‌ك و 9 چه‌كداری دیكه‌ی داعشیان له‌ كه‌ركووك كوشت

فڕۆكه‌كانى هاوپه‌یمانان سه‌ركرده‌یه‌ك و 9 چه‌كداری دیكه‌ی داعشیان له‌ كه‌ركووك كوشت
ه‌پێى سه‌رچاوه‌یه‌كى ئه‌منى له‌ پارێزگاى كه‌ركووم، له‌ ئاكامى بۆردومانى فڕۆكه‌كانى هاوپه‌یمانان له‌ ناوچه‌كانى باشوورى رۆژئاواى ئه‌و پارێزگایه‌ سه‌ركرده‌یه‌كى رێكخراوى تیرۆرستى داعش و له‌گه‌ڵ نۆ تیرۆرستى دیكه‌ى ئه‌و رێكخراوه‌ تیرۆرستیه‌ كوژران.

سه‌رچاوه‌یه‌كه‌ روونیكرده‌وه‌، فڕۆكه‌كانى هاوپه‌یمانان له‌ هێرشێكى ئاسمانیدا، به‌ چڕى شوێن و حه‌شارگه‌ و موڵكه‌كانى تیرۆرستانى رێكخراوى داعشیان له‌ ناحیه‌ى ره‌شاد و ناحیه‌ى ریاز له‌ باشوورى رۆژئاواى كه‌ركووك بۆردومان كرد، به‌ گوته‌ى سه‌رچاوه‌كه‌، له‌ ئاكامى بۆردومانه‌كه‌، سه‌ركرده‌یه‌كى دیارى رێكخراوى تیرۆرستى داعش له‌گه‌ڵ نۆ تیرۆرستى دیكه‌ كوژران و به‌لایه‌نى كه‌میش پازده‌ى تیرۆرستى دیكه‌ش برینداربوون.
Top