سەرۆكی هەرێمی كوردستان پێشوازی لە وەزیری نەوتی عێراق کرد
ئەمڕۆ پێنجشەممە 14ـی 5ـی 2015 لە سەلاحەدین (مەسعود بارزانی) سەرۆكی هەرێمی كوردستان پێشوازی لە (عادل عەبدولمەهدی) وەزیری نەوتی عێراق كرد.
لە دیدارێكدا دوایین پێشهاتە سیاسییەكانی عێراق و پەیوەندییەكانی نێوان هەرێم و حكوومەتی فیدڕاڵ خرایە بەر باس و گفتوگۆ.
هەر لەم كۆبوونەوەیەدا وەزیری نەوتی عێراقی باسی لە وردەكاریی ئەو كێشە و گرفتانە كرد كە لە نێوان هەولێر و بەغدا لە ئارا دایە بە تایبەت لە مەسەلەی نەوتدا. سەرۆك بارزانیش سوپاسی وەزیری نەوتی عێراقی كرد و هیوای خواست كە گفتوگۆكانی نێوان حكوومەتی هەرێم و حكوومەتی بەغدا بگاتە ئەنجامێكی باش.
