عادل عه‌بدولمه‌هدی: هه‌رێم زۆر باشتر له‌سێ مانگی پێشوتر پابه‌ندبووه به هه‌نارده‌كردنی نه‌وت
به‌گوێره‌ی زانیاریه‌كان له‌كۆبونه‌وه‌كه‌دا نیگه‌رانیه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێم و خه‌ڵكی كوردستان به‌عادل عه‌بدولمه‌هدی وه‌زیری نه‌وتی عێراق ڕاگه‌یه‌ندراوه، له‌به‌رامبه‌ر ئه‌و مامه‌ڵانه‌ی كه حكومه‌تی عێراق به‌رامبه‌ر به‌هه‌رێمی كوردستان گرتویه‌تیه‌به‌ر.
وه‌زیری نه‌وتی عێراق ئاماژه‌ی به‌وه‌داوه، هه‌رێمی كوردستان زۆر باشتر له‌سێ مانگی پێشوتر پابه‌ندبووه، بهههناردهكردنی ئه‌و بڕه نه‌وته‌ی كه بۆی دیاریكراوه، هاوكات جه‌ختی له‌وه‌شكردۆته‌وه، ده‌بێت مامه‌ڵه‌یه‌كی یاسایی له‌گه‌ڵ حكومه‌تی هه‌رێم بكرێت، گوتوشیه‌تی:"دوای گه‌ڕانه‌وه‌م بۆ به‌غدا ئه‌و ڕاستیانه‌ی له‌باره‌ی هه‌نارده‌كردنی نه‌وتی هه‌رێمه‌وه هه‌ن، بۆ سه‌رۆك وه‌زیرانی باس ده‌كه‌م.
