سەرۆك بارزانی گەڕایەوە هەرێمی كوردستان
ئێوارەی ئەمڕۆ چوارشەممە 13ـی 5ـی 2015 بەڕێز مەسعود بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان و شاندی یاوەری دوای سەردانێكی سەركەوتوو بۆ وڵاتانی ئەمەریكا و هەنگاریا و چیك و، كۆبوونەوە و دیداریان لەگەڵ گەورەبەرپرسانی ئەم وڵاتانە كۆتایی بە سەردانەكە هێنا و لە ڕێگەی فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر گەڕایەوە هەرێمی كوردستان.
