سەرۆك بارزانی گەییشتە وڵاتی چیك

سەرۆك بارزانی گەییشتە وڵاتی چیك
لە چوارچێوەی سەردانە فەرمییەكەی بۆ دەرەوەی وڵات، ڕۆژی سێشەممە 12ـی 5ـی 2015 سەرۆك بارزانی و شاندی یاوەری گەییشتنە شاری (پڕاگ)ـی پایتەختی كۆماری چیك و لە فڕۆكەخانەی شاری پڕاگ لە لایەن جێگری وەزیری دەرەوەی چیك و باڵیۆزی چیك لە عێراق پێشوازی كران.

بڕیار وایە سەرۆك بارزانی و شاندی یاوەری لەگەڵ سەرۆك و سەرۆك وەزیران و گەورەبەرپرسانی وڵاتی چیك كۆ ببنەوە.

جێگەی ئاماژەپێكردنە لەم سەردانەدا مەسرور بارزانی ڕاوێژكاری ئەنجوومەنی ئاساییشی هەرێم و مستەفا سەید قادر وەزیری پێشمەرگە و د. فواد حوسێن سەرۆكی دیوانی سەرۆكایەتیی هەرێم و دەرباز كۆسرەت ڕەسول وەزیری ئاوەدانكردنەوە و فەلاح مستەفا بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەكانی دەرەوەی حكوومەتی هەرێم یاوەری سەرۆك بارزانین
Top