پێشمه‌رگه‌ مۆڵگه‌كانى داعشی له‌ سێ گوندى مه‌خموور بۆردومان كرد

پێشمه‌رگه‌ مۆڵگه‌كانى داعشی له‌ سێ گوندى مه‌خموور بۆردومان كرد
هێزه‌كانى پێشمه‌رگه‌ مۆڵگه‌كانى تیرۆریستانى داعشیان له‌ سێ گوند له‌ سنوورى میحوه‌رى مه‌خموور بۆردومان كرد .

له‌وباره‌یه‌وه‌ سه‌رچاوه‌یه‌كى سه‌ربازی له‌ میحوه‌رى مه‌خموور به‌ كوردستان تیڤى راگه‌یاند كه‌ ئه‌مرۆ به‌یانى هێزی پشتیوانی یه‌ك له‌ میحوه‌ری مه‌خمور مۆڵگه‌ و باره‌گاكانی داعشیان له‌ گونده‌كانی (نه‌سر، حه‌مدانیه‌ و گه‌یاره‌) بۆردومان كرد و به‌ هۆیه‌وه‌ زیانى گه‌وره‌ به‌ تیرۆریستانى داعش گه‌یشت .
Top