دەیان چەکداری داعش دەکوژرێن
سەرچاوەکەی ھێزی پێشمەرگە لەشەنگال رای گەیاند، بەرەبەیانی ئەمڕۆ سێ ئۆتۆمبێلی سەربازی تیرۆریستانی داعش لەناوچەکە جموجۆڵیان ھەبووە، زانیاریمان بەدەست گەیشتوە ئەو چەکدارانە نیازی ھێرشکردنیان ھەبووە.
راشیگەیاند، پەیوەندی بە ھێزەکانی ھاوپەیمانان کراوەو ھەر زوو بە فڕۆکە بۆردومانی ئەو ھێزەی داعش کراوە، وەک زانیاریمان بە دەست گەیشتووە لەو بۆردومانەی فڕۆکەکان دەیان چەکداری داعش کوژراون و چەکداری بیانیش لەنێو کوژراواندا ھەیە.
ئاماژەیبەوەشدا، سێ ئۆتۆمبێلی سەربازی داعش بە ھۆی ھەمان بۆردومانەوە سوتێندراون و تێکشکێندراون، ھەروەھا ھەر چی چەک و پێداویستی سەربازی کە لای ئەو ھێزە بووە لەناوچوونەو زیانێکی زۆریان پێگەیشتووە.
