ئه‌مڕۆ مووچەی وەزارەتی پێشمەرگە دابەشدەکرێت
وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له راگه‌یه‌ندراوێكدا ، ده‌ڵێت: دوای ئه‌وه‌ی حكومه‌تی عیراق بڕی 543 ملیار دیناری خسته‌سه‌ر حسابی بانكی هه‌رێم، كه‌كه‌متر بوو له‌و بڕه‌ی كه پێویستبوو بینێرێت، ئه‌مڕۆ %10 له‌و بڕه‌شی بڕیوه‌و ته‌نها بڕی 488 ملیار و 700 ملیۆن دیناری به شێوه‌ی نه‌ختی بۆ هه‌رێمی كوردستان ناردووه".
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری هه‌رێم ئه‌وه‌ش هاتووه، كه: "ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 12ی ئایاری 2015 مووچه‌ی مانگی ئازاری وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه دابه‌ش ده‌كرێت و بڕیاریشه هه‌ر ئه‌مڕۆ ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان بۆ تاو‌و توێكردنی ئه‌م بابه‌ته كۆببێته‌وه".
خەندان
