شیعه داوای دابه‌شكردنی كه‌ركووك ده‌كه‌ن
له چاوپێكه‌وتنێكی ته‌له‌ڤزیۆنیشدا له‌گه‌ڵ كه‌ناڵی CNNی ئه‌مریكی، نه‌جمه‌دین كه‌ریم كه‌ركووك به (عێراقێكی بچووككراوه) ده‌شوبهێنێت. به‌پێی سه‌رچاوه‌یه‌كی ناو یه‌كێتیش پاساوی نه‌جمه‌دین كه‌ریم له‌و داوایه‌ی بۆ ئه‌مریكییه‌كان ئه‌وه‌یه، كه له‌و رێگه‌یه‌وه ده‌توانن عه‌ره‌ب و توركمانه‌كان رازی بكه‌ن.
له‌لایه‌كی دیكه‌شه‌وه، سه‌رچاوه‌یه‌ك ئاشكرای كرد، عه‌ممار حه‌كیم سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی باڵای ئیسلامی، پڕۆژه‌یه‌كی بۆ دابه‌شكردنی كه‌ركووك داوه‌ته ئێران و داوای كردووه كه كه‌ركووك بۆ سه‌ر دوو به‌ش دابه‌ش بكرێ، به‌شێكیان كه ناوچه‌كانی باشووری كه‌ركووكه و دانیشتووانه‌كه‌ی پتر شیعه‌ن، بخرێته سه‌ر دیاله، كه به‌هۆیه‌وه پێگه‌ی شیعه له‌و پارێزگایه به‌هێزتر ده‌بێت و به‌شه‌كه‌ی دیكه‌شی بخرێته سه‌ر هه‌رێمی كوردستان، ئێرانیش به‌و پڕۆژه‌یه رازی بووه، به مه‌رجێ ده‌وڵه‌تی كوردی دروست نه‌بێت و هه‌روه‌ها پۆستی پارێزگاری ئه‌و شاره‌ش هه‌ر له ده‌ست یه‌كێتیدا بمێنێته‌وه.
رێبوار تاڵه‌بانی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركووك به‌وه‌كاله‌ت ئاماژه‌ی به‌وه دا، خه‌ڵكی كه‌ركووك له راپرسیدا مافی خۆیانه داواكارییه‌كانی خۆیان بخه‌نه ڕوو، ئه‌وه له ده‌سه‌ڵاتی كه‌سدا نییه كه به ته‌نیا هه‌رێمی سه‌ربه‌خۆ بۆ كه‌ركووك رابگه‌یه‌نێ، گوتیشی: “باشترین رێگه‌چاره ئه‌وه‌یه راپرسی بۆ ئه‌و ناوچانه بكرێت و ئێمه‌ش له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌داین كه ئه‌و ناوچانه بگه‌ڕێنه‌وه بۆ سه‌ر هه‌رێمی كوردستان”.
هاوكات رێبوار ته‌ها مسته‌فا په‌رله‌مانتاری یه‌كێتی له به‌غدا گوتی: “له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌داین مادده‌ی 140 جێبه‌جێ بكرێت و له‌و رێگه‌یه‌شه‌وه چاره‌نووسی شاری كه‌ركووك دیاری بكرێت، به هه‌موو شێوه‌یه‌ك له دژی به‌هه‌رێمكردنی كه‌ركووكین، چونكه شارێكی كوردستانییه و هه‌رگیز سازشی له‌سه‌ر ناكه‌ین”.
ئه‌كره‌م ساڵح، ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تیی كه‌ركووك-گه‌رمیانی پارتی دیموكراتی كوردستان راگه‌یاند، له قسه‌كانی نه‌جمه‌دین كه‌ریم ئه‌و لێكدانه‌وه‌یه ده‌كرێت كه ده‌یه‌وێت هه‌رێمی سه‌ربه‌خۆ بۆ كه‌ركووك دروست بكات، هه‌ركه‌س و لایه‌نێكیش بیر له شتی له‌م جۆره بكاته‌وه ئه‌وه ده‌كه‌وێته هه‌ڵه‌یه‌كی مێژوویی گه‌وره‌وه.
(باس)
