فەرماندەیەکی ھێزی پێشمەرگە شەھید بوو
شێخ جەعفەر مستەفا راگەیاند، کەمێک لەمەوبەر لەسنوری میحوەری پارێزگەی کەرکوک لەنزیک گوندی عاشانەی سەر بەشارەدێی داقوق کە شوێنی ئەرکگێرانی بووە بۆمبێک بە ئۆتۆمبێلی لیوا سەڵاح دیلمانی فەرماندەی لیوای ١١٨ی ھێزی پێشمەرگەی کوردستان سەر بە یەکەی ٧٠ دەتەقێتەوە.
ھەروەھا گوتی، بەھۆی ئەو رووداوە لیوا سەڵاح و دوو لە پاسەوانی تایبەتی کە لەناو ئۆتۆمبێلەکەدا بوونە دەستبەجێ شەھید دەبن. شێخ جەعفەر بێ ئاگەیی خۆی لەوە نیشاندا زانیاری ھەبێ بەوەی ھیچ کامێک لەپاسەوانی لەو رووداوە بریندار ببوبێ.
راشیگەیاند: بەھۆی ئەوەی شەھید سەڵاح خەڵکی سنوری ناوچەی باڵەکە تەرمەکەی رادەستی کەس وکاری کراوەتەوەو دەگوازرێتەوە شوێنی نیشتەجێ بوونی.
