وه‌زیرى په‌روه‌رده: ده‌سه‌ڵات دراوه‌ته په‌روه‌رده‌ى قه‌زاكان
له‌و كۆنگره ڕۆژنامه‌وانیه‌دا وه‌زیرى په‌رووه‌رده ڕایگه‌یاند كه قوتابیان ته‌وه‌رى سه‌ره‌كى پرۆسه‌ى خوێندنن، ڕاشیگه‌یاند كه بۆ كۆنگره‌ى په‌روه‌رده‌یى، ڕێكخراوى یونیسێف و زۆر ڕێكخراوى دیكه‌ش هاوكاریان كردووین و كۆنگره‌كه‌یان ده‌وڵه‌مه‌ند كردووه. هاوكات وه‌زیرى په‌روه‌رده گووتیشى كه ده‌سه‌ڵات دراوته په‌روه‌رده‌ى قه‌زاكان.
له باره‌ى سیستمى تاقیكردنه‌وه‌كانیش وه‌زیرى په‌روه‌رده گووتى كه ئه‌مساڵ سیسته‌مه‌كه سه‌د له سه‌د به شێوه‌ى هه‌ڵبژاردنه، و هه‌موو بڕیارێكیش شایه‌نى پێداچوونه‌وه‌یه. سێ ڕۆژه كۆنگره‌ی په‌روه‌رده‌یی له هه‌رێمی كوردستان و له‌ژێر ناوی گه‌شه‌پێدان و به‌ها مرۆییه‌كان، به‌رده‌وامه و ئه‌مڕۆش كۆتایی به‌كاره‌كانی هێنا.
