تا ئێستا 4451 هاووڵاتی ئێزدی كوژراون و ڕفێندراون

تا ئێستا 4451 هاووڵاتی ئێزدی كوژراون و ڕفێندراون
بەپێی تۆژینەوەیەكی مەیدانی عێراقی، دوای ئەوەی چەكدارانی داعش لە سەرەتای مانگی ئابی ڕابردووەوە چوونەتە ناو قەزای شنگال، 4451 هاووڵاتی مەدەنی ئێزیدی كوژراون و رفێندراون.

داوود خەتاری، توێژەری ئەم لێكۆڵینەوەیە به‌ “مه‌علومه‌ نیوز”ی ڕایگەیاند كە بەشێوەیەكی مەیدانی ئەم لێكۆڵینەوەیەك ئەنجامدا و چاوم بە خانەوادەی قوربانیان كەوت و راستەوخۆ گوێبیستییان بووم . ژمارەی قوربانیان 4451 هاووڵاتیە، كە 1137 هاووڵاتی ئێزدی كوژراون و 3304یان رفێندراون ، تا ئێستاش 1629 هاووڵاتی ئازادكراون كە 340یان پیاوو 760یان ئافرەت و 529یان منداڵن .

ڕوونیشی كردەوە كە زۆربەی قوربانیان خەڵكی گوند و شارۆچكەكانی باشووری شنگالن كە چەكدارانی داعش لە سەرەتای هێرشەكانیان ئەم ناوچانەیان كەوتە ژێر دەست.

لەو لێكۆڵینەوەیەش توێژەر ناوی تەواوی قوربانیان و تەمەن و رەگەز و شوێنی نشتەجێبوونیانی تۆمار كردووە .












باسنیوز
Top