سەرۆكی هەرێمی كوردستان گەییشتە وڵاتی هەنگاریا

سەرۆكی هەرێمی كوردستان گەییشتە وڵاتی هەنگاریا
ئەمڕۆ یەكشەممە 10ـی 5ـی 2015 بەڕێز مەسعود بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان بە سەردانێكی فەرمی و لەسەر بانگهێشتی وڵاتی هەنگاریا گەییشتە شاری (بوداپێست)ـی پایتەختی هەنگاریا و لە لایەن جێگری وەزیری دەرەوەی ئەو وڵاتە و ژمارەیەك لە بەرپرسانی وەزارەتی دەرەوە پێشوازی كرا. دوای گەییشتنی بۆ شاری بوداپێست، لە لایەن پیتێر سپارتۆ وەزیری بەرگریی هەنگاریا ئێوارەخوانێك بۆ سەرۆك بارزانی و شاندی یاوەری ڕێكخرا.

جێگەی ئاماژەپێكردنە لەم سەردانەدا مەسرور بارزانی ڕاوێژكاری ئەنجوومەنی ئاساییشی هەرێم و مستەفا سەید قادر وەزیری پێشمەرگە و د. فواد حوسێن سەرۆكی دیوانی سەرۆكایەتیی هەرێم و دەرباز كۆسرەت ڕەسول وەزیری ئاوەدانكردنەوە و فەلاح مستەفا بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەكانی دەرەوەی حكوومەتی هەرێم یاوەری سەرۆك بارزانین.
Top