كێڵگه‌ی نه‌وتی خه‌بازه كه‌وته‌وه كار
دوای ئه‌وه‌ی له‌ماوه‌ی چه‌ند مانگی ڕابردوودا سێ بیر‌و وێستگه‌ی كێڵگه‌ی نه‌وتی خه‌بازه له‌كه‌ركوك له‌لایه‌ن داعشه‌وه ته‌قێنرانه‌وه، له‌ئێستادا چاككراونه‌ته‌وه.
به‌گوێره‌ی زانیاریه‌كانی ئاژانسی هه‌واڵی ناوخۆ، كێڵگه‌كه كه‌وتۆته‌وه كار‌و ڕۆژانه (10) هه‌زار به‌رمیل نه‌وت به‌رهه‌مدێنێت.
ئاماژه به‌وه‌شكراوه، كێڵگه‌ی خه‌بازه له (41) بیره نه‌وت پێكدێت، پێشتر ڕۆژانه نزیكه‌ی (20) هه‌زار به‌رمیل به‌رهه‌می هه‌بوه، به‌پێی ڕێكه‌وتنی نێوان به‌غدا‌و هه‌رێم ڕۆژانه (300) هه‌زار به‌رمیل نه‌وت له‌كه‌ركوكه‌وه به‌خاكی هه‌رێمی كوردستاندا هه‌نارده ده‌كرێت.
