کۆنگرەی جنێف٣ دەبەسترێ

کۆنگرەی جنێف٣ دەبەسترێ
سکرتێری حزبی یەکێتی کوردی سوریا رای دەگەیەنێت، چاوەڕوان دەکرێ لەچەند ھەفتەی داھاتوو کۆنگرەی جنێف سێ لەبارەی دۆخی سوریا بێتە گرێدان، ھێما بۆ ئەوەش دەکا نوێنەری نەتەوەیەکگرتووەکان بۆ سوریا داوای لەئەنەکەسە کردووە بەشداری لەو کۆنگرەیە بکا.
ئیبراھیم بڕۆ راگەیاند، لەئێستەدا دیموستۆرا نوێنەری سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان لەپەیوەندی و راوێژدایە لەگەڵ سەرجەم ھێزو لایەنە سیاسییەکان لەسوریا بۆ ئەوەی بەشداری لەکۆنگرەی جنێف سێ بکەن کە ئێستە نەتەوە یەکگرتووەکان ئامادەکاری بۆ دەکا.
ھێمای بۆ ئەوەش کرد، دیموستۆرا بە فەرمی داوای لە ئەنجومەنی نیشتمانی کورد لەسوریا(ئەنەکەسە) کردووە وەک ھێزێکی سیاسیی کوردی لەسوریا بۆ ئەوەی بەشداری لەکۆنگرە چاوەڕوان کراوەکە بکەین، ئەنەکەسە بڕیاری داوە بەشداری لەو کۆنگرە چاوەڕوان کراوە بکا، چاوەڕوانیش دەکرێ وتارێک لەلایەن ئەنەکەسە بێتە پێشکەش کردن.
Top