هه‌فته‌ی داهاتوو وه‌فدی په‌رله‌مانی كوردستان سه‌ردانی به‌غدا ده‌كات
فه‌خره‌دین قادر، سكرتێری په‌رله‌مانی كوردستان،راگه‌یاند: بڕیاربوو ئه‌م هه‌فته‌یه وه‌فدی په‌رله‌مانی كوردستان سه‌ردانی به‌غدا بكات، به‌ڵام به‌هۆی ئه‌وه‌ی فراكسیۆنه كوردییه‌كان له بهغدانین و هه‌فته‌ی داهاتوو ده‌گه‌ڕێنه‌وه، ئێمه‌ش هه‌فته‌ی داهاتوو سه‌ردانه‌كه ئه‌نجام ده‌ده‌ین".
راشیگه‌یاند: له سه‌ردانی وه‌فده‌كه‌دا نیازپاكی هه‌رێم بۆ جێبه‌جێكردنی رێككه‌وتنی نه‌وتی له‌گه‌ڵ حكومه‌تی فیدراڵ ده‌گه‌یه‌نینه به‌غدا و له‌گه‌ڵ حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆك وه‌زیری عیراقدا كۆده‌بینه‌وه.
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو: له سه‌ردانه‌كه‌دا قسه له‌سه‌ر كۆمه‌ڵێك ته‌وه‌ری یاسایی و بابه‌تی هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراقدا ده‌كه‌ین، پێشتریش ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق سه‌ردانی په‌رله‌مانی كوردستانی كردووه و سه‌ردانه‌كه‌مان وه‌ڵامی سه‌ردانه‌كه‌ی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق ده‌بێت".
له‌باره‌ی پێكهاته‌ی وه‌فده‌كه‌وه وتی: وه‌فده‌كه له سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان و سه‌رۆكی فراكسیۆنه‌كان و هه‌ردوو لیژنه‌ی دارایی و سامانه سروشتییه‌كان پێكهاتووه".
خەندان
