قایمقامی مهاباد: كه‌سێكى تۆمه‌تبار به دۆسیه‌ى خۆكوشتنى فه‌ریناز ده‌ستگیر كرا
دواى تێكچوونى ره‌وشى ئه‌منى شاره‌كه، حه‌سه‌ن روحانى سه‌رۆكى ئێرانیش داواى له هێزه ئه‌منیه‌كانى شاره‌كه كرد كه له خۆپیشانده‌ران دووربكه‌ونه‌وه. هاوكات جه‌عفه‌ر كه‌تانى قایمقامى شارى مهابادیش له پێناو رهواندهوهى نێگرانى و كۆتایى هێنان به خۆپیشادنهكان رایگه‌یاند كه كه‌سێكى گومان لێكراویان به تۆمه‌تى پهیوهنداربوون به دۆسیه‌كه‌وه ده‌ستگیر كردووه.
هه‌ر له‌وچوارچێوه‌یه‌دا ئاژانسى ده‌نگوباسى ئیرناى ئێرانى له سه‌ر زارى جێگرى پارێزگارى ئازه‌ربایجانى رۆژئاواوه گواستیوه كه تاوانباره‌كه هیچ په‌یوه‌ندییه‌كى به داموده‌زگا ئه‌منیه‌كانه‌وه نییه. هاوكات جێگرى پارێزگارى ئازه‌ربایجانى رۆژئاوا ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا كه به هۆى شهروپێكدادنهكان بیست و پێنج كه‌س برینداربوون و له‌و ژماره‌یه‌شدا حه‌وتیان سه‌ر به هێزه‌كانى ئهمنیهوهن.
