لە چوارچێوەی سەردانی بۆ ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمەریكا ئێوارەی ڕۆژی پێنجشەممە 7ـی 5ـی 2015 بەڕێز مەسعود بارزانی بانگهێشتی ئێوارەخوانێك كرا لە ماڵی لوقمان فەیلی باڵیۆزی عێراق لە واشینگتۆن. لەم ئێوارەخوانەدا شاندی هەرێمی كوردستان یاوەری سەرۆك بارزانی بوون و سەرۆك بارزانی لەبارەی ئەجێندای سەردانەكەی بۆ ئەمەریكا و بارودۆخی سیاسیی هەرێمی كوردستان و عێراق وتەیەكی پێشكەش كرد.