سەرۆكی هەرێمی كوردستان و شاندی یاوەری زنجیرەیەك دیدار و كۆبوونەوەیان لە شاری واشینگتۆن ئەنجام دا
هەر هەمان ڕۆژ سه‌رۆک بارزانی و شانده یاوه‌ره‌که‌ی له باڵاخانه‌ی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئهمـەریکا له گه‌ڵ هه‌ریه‌ک له تۆنی بلینکن، جێگری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مەریکا، و جەنەڕاڵ جان ئه‌لن، نێرده‌ی تایبه‌تی سه‌رۆک ئۆباما بۆ شه‌ڕی دژی داعش، کۆبوونه‌وه. له هه‌ردوو کۆبوونه‌وه‌دا باسی ڕه‌وشی سه‌ربازی و مرۆیی و سیاسی و ئابووری له کوردستان و عێراق کرا و هه‌روه‌ها باسی پلان و ئاماده‌کارییه‌کانی ئازادکردنی شاری موسڵ له ده‌ستی تیروریستانی داعش كرا.
لەم كۆبوونەوەیەدا تۆنی بلینکن، که له جیاتی وه‌زیری ده‌ره‌وه (که له ده‌ره‌وه‌ی وڵاته) پێشوازی له سه‌رۆکی هه‌رێم و شاندەكەی کرد ئاماژه‌ی به قاره‌مانێتی پێشمه‌رگه دا و گوتی "ده‌مه‌وێت به‌وه ده‌ست پێبکه‌م که چه‌نده رێز و پێزانینمان هه‌ێه بۆ بوێری پێشمه‌رگه و ئێمه شه‌ره‌فمه‌ندین که هاوپه‌یمانی ئێوه‌ین."
جەنڕاڵ (جان ئه‌لن)ـیش به هه‌مان شێوه به سه‌رسامی باسی ڕۆڵی پێشمه‌رگه‌ی کرد له شه‌ڕی دژی داعش. له هه‌ردوو کۆبوونه‌وه‌دا سه‌رۆک بارزانی سوپاسی پشتگیری ئهمـەریکای کرد بۆ کوردستان و پابه‌ندبوونی كوردستانی به هاوپهێمانیێتی له گه‌ڵ ئه‌مەریکا دووپات کرده‌وه. له‌م کۆبوونه‌وانه‌دا هه‌ماهه‌نگی سه‌ربازی له نێوان هێزه‌کانی پێشمه‌رگه و هێزه‌کانی ئه‌مەریکا و هاوپه‌یمانان تاوتوێ كرا و باسی ئاماده‌کاریه‌کان بۆ ڕزگارکردنی شاری موسڵ و قۆناغی دوای ئازادکردنی ئەم شارە كرا.
هه‌ر له رۆژی چوارشه‌ممه، سه‌رۆک بارزانی و شاندی یاوه‌ری له کۆنگرێس به جیا له گه‌ڵ (میچ مهكکونل) سه‌رۆکی كوتلەی کۆمارییه‌کان و (هاری رید) سه‌رۆکی كوتلەی دیموکراته‌کان له ئەنجوومەنی پیران و سه‌رۆک و ئه‌ندامانی لێژنه‌ی کاروباری ده‌ره‌وەی ئەنجوومەنی پیران، و سه‌رۆک و ئه‌ندامانی لێژنه‌ی کاروباری سه‌ربازیی ئەنجوومەنی پیران کۆبوونه‌وه بۆ گفتوگۆكردن لەبارەی هاوکاری سه‌ربازی ئه‌مەریکا بۆ کوردستان له شه‌ڕی دژی داعش و هەروەها په‌یوه‌ندیه‌کانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا.
له کۆبوونه‌وه‌یاندا له گه‌ڵ سێناتور جان مهککێن سه‌رۆکی لێژنه‌ی کاروباری سه‌ربازی له ئەنجوومەنی پیران و ئه‌ندامانی لێژنه‌که، ئه‌ندامێکی لێژنه‌که پرسیاری ئه‌وه‌ی کرد ئایا کوردستان چه‌ک و ته‌قه‌مه‌نی پێویست پێی ده‌گات و له وەڵامدا، سه‌رۆک بارزانی سوپاسی ئه‌مریکا و هاوپه‌یمانانی تری کرد بۆ یارمه‌تیدانی سه‌ربازی کوردستان و گوتی که ئه‌و یارمه‌تیه سه‌ربازیانه بۆ کوردستان زۆر گرنگ بوون بەڵام لە ئاست پێویست و یەكلاییكەرەوە نین و کوردستان پێویستی به یارمه‌تی سه‌ربازی زیاتر هه‌یه. سه‌رۆک بارزانی ئاماژه به چه‌کی میلانی کورد که چه‌نده کاریگه‌ر بووه له شه‌ڕه‌کانی دژی داعش و گوتی ئه‌گه‌ر چه‌کی زیادتری له‌م جوره و چه‌کی تری قورس بۆ پێشمه‌رگه دابین بکرێت، شه‌ره‌که زووتر یه‌کلایی ده‌کرێت.
هه‌ر له هه‌مان رۆژ، سه‌رۆک بارزانی له گه‌ڵ ژماره‌یەك له نوێنه‌رانی کلدانی و ئاشوری و سریانی نیشته‌جێی ئه‌مەریکا کوبووه‌وه. ئه‌وان پێزانینی خۆیان بۆ حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان ڕاگه‌یاند بۆ پاراستنی پێكهاتە نەتەوەیی و ئایینییەكان لە هەڕەشەكان و دابینکردنی پهناگە بۆ مه‌سحییه‌کان که له ئه‌نجامی شه‌ڕی داعش په‌نایان بۆ کوردستان هێناوه.
