سه‌رۆك بارزانی: دڵنیاتان ده‌كه‌مه‌وه كوردستانی سه‌ربه‌خۆ به‌ڕێوه‌یه
له وه‌ڵامی پرسیارێكیشدا ده‌رباره‌ی به‌رپه‌رچدانه‌وه‌ی داعش و پێویستیی هه‌ماهه‌نگیی عێراقییه‌كان و یه‌كپارچه‌یی خاكی عێراق له‌گه‌ل ئۆبامادا باس كراوه، ئایا جه‌ختتان له‌سه‌ر ئه‌م پرسانه كردووه‌ته‌وه؟
(سه‌رۆك بارزانی) ڕایگه‌یاند، به‌رپه‌رچدانه‌وه‌ی داعش پێویستی به هه‌وڵ و هه‌ماهه‌نگیی هه‌موو عێراقییه‌كان هه‌یه، یه‌كیه‌تیی خاكی عێراقیش وابه‌سته‌ی ئه‌وه‌یه كه تا چه‌ند عێراق وڵاتێكی دیموكراته و بڕوای به بنه‌ماكانی هه‌یه، هاوكات بروای به پێكه‌وه‌ژیانی ئاشتیانه‌دا هه‌یه؛ ئه‌مه مافێكه و خه‌ڵكی عێراق بڕیاری له‌باره‌وه ده‌ده‌ن.
هه‌ڵبه‌ت ئێستا كوردستان ڕۆڵی په‌نادانی لێقه‌وماوان ده‌گێڕێت، عێرق كه له سێ نه‌ته‌وه‌ی سه‌ره‌كی-كورد-شیعه-سوننه- و چه‌ند پێكهاته‌یه‌كی دی پێك هاتووه، ده‌وڵه‌تی عێراقیش كه دوای یه‌كه‌م جه‌نگی جیهانی دامه‌زرا به‌و واتایه بوو كورد و عه‌ره‌ب له عێراقدا شه‌ریك بن، سه‌رباری ئه‌وه‌ی كه ئه‌مه نه‌چووه‌ته سه‌ر، به‌ڵام هه‌وڵی پێكه‌وه‌ژیان ده‌ده‌ین، به‌ڵام ئه‌مه‌یش به‌و مانایه نییه، ڕێی بڕیاردان له مافی چاره‌نووس له خه‌ڵكی كوردستان بگیرێ، چونكه ئه‌مه مافێكی سرووشتییه و كه‌س ناتوانێ ڕێی لێ بگرێ، به‌ڵام ئه‌مه ده‌بێ به ئاشتیانه بێته دی.
ڕایشیگه‌یاند، ئه‌وانه‌ی شه‌ڕیان دیبێ ده‌زانن كه ئاشتی چه‌نده گرینگ و پێویسته.
له وه‌لامی ئه‌وه‌یشدا كه كورد له كوێیی وێنه گه‌وره‌كه‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوینه، ڕووداوه‌كان چ كاریگه‌رییه‌كانی بۆ كورد هه‌یه و چ ڕۆڵێك ده‌گێڕن تا كه‌مترین كاریگه‌ری بۆ كورد هه‌بێ؟
سه‌رۆك گوتی، ئێمه خاوه‌نی دۆزێكین كه جیاوازه له‌وه‌ی له ناوچه‌كه روو ده‌دات، به‌ڵام كه‌م تا زۆر په‌یوه‌ندیشی هه‌یه، هه‌وڵمان بۆ ئه‌وه‌یه ده‌ستكه‌وت بۆ كورد بێنینه دی، ئه‌وه‌یشی پێوه‌ندی به پرسی ناووكی ئێران و شه‌ڕی یه‌مه‌نه‌وه هه‌یه، به ئاراسته‌ی چاره‌بوونی كێشه‌كانن، به‌لام ده‌خوازین نه‌بین به به‌شێك له‌و كێشانه و كورد ئه‌جێندای خۆی هه‌یه، نه تێكه‌ڵ به ئه‌جێندای دی ده‌بێ نه جێبه‌جێشاین ده‌كا.
ده‌رباره‌ی دۆخی ناله‌باری عێراقیش ده‌ڵێ، ئه‌وه‌ی ئێمه كردوومانه عێراقییه‌كانیش بیكه‌ن ده‌گه‌ن به‌و خۆشگوزه‌رانییه‌ی هه‌رێمی وكردستان پێی گه‌یشتووه، به‌و واتایه ئێمه شه‌ڕی تاییفیمان نه‌كرد و ڕۆحی تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه‌مان نه‌بوو و بڕوامان به دیموكراسییه‌ت هه‌بوو، ئێمه به‌ره‌و دیموكراسیه‌ت هه‌نگاومان ناو هه‌ڵبژاردنمان ساز دا.
له‌وه‌ڵامی پرسیارێكی كه‌سیاتیێكی سیاسی و ئاكادیمی عێراقیدا كه له پانێڵه‌كه‌دا ئاماده بوو، كه ئایا سه‌رۆك بارزانی ده‌توانێ ڕۆڵی (شافه‌هد) بگێڕێ كه چۆن لوبنانییه‌كانی كۆ كرده‌وه، ئه‌ویش ئاوا عێراقییه‌كان كۆ بكاته‌وه و ڕێچاره‌یه‌ك بدۆزێته‌وه بۆ ده‌ربازبوون له گرفته‌كانیان، چونكه ئه‌مه خواستی زۆرێك له كه‌سایه‌تییه سوننه‌كان و پێكهاته‌كانی دیكه‌ی عێراقیشه و پێیان وایه ئه‌وه ته‌نیا (بارزانی)یه ده‌توانێ ئه‌م ڕۆڵه ببینێ؟
(سه‌رۆك بارزانی) ڕایگه‌یاند، باوه‌ڕم وایه كه برایان(مه‌به‌ست كه‌سایه‌تیی سیاسی و سه‌رۆكهۆزه‌كانی عاره‌به) چاوه‌ڕوانی زیاتر له توانای من ده‌كه‌ن، به‌ڵام ئه‌وه‌ی ئێمه له‌ده‌ستمان بێ بۆ پێكه‌وه‌ژیان ده‌یكه‌ین و، له 2012ش كاری وامان كردووه، ئه‌گه‌ر عێراقییه‌كان ئاماده‌ییان هه‌بێ ئێمه‌یش هه‌وڵی خۆمان ده‌ده‌ین.
پرسیارێكی دی ده‌رباره‌ی ئه‌وه بوو كه ئه‌گه‌ری ئه‌وه هه‌یه ساڵی دادێ كوردستان سه‌ربه‌خۆیی رابگه‌یه‌نێ، ئه‌گه‌ر نا بۆچی؟
(سه‌رۆك) ڕایگه‌یاند، ناتوانم ساڵ یان كات دیاری بكه‌م، به‌ڵام دڵنیاتان ده‌كه‌مه‌وه كه كوردستانی سه‌ربه‌خۆ به‌ڕێوه‌یه.
له وه‌لامی ئه‌وه‌یشدا كه ده‌توانن بڵێن پاش دیدارتان له‌گه‌ڵ (ئۆباما) هه‌نگاوێك له سه‌ربه‌خۆیی نزیكتر بوونه‌ته‌وه؟
(سه‌رۆك بارزانی) گوتی، ئه‌مه پرۆسه‌یه‌كی به‌رده‌وامه و بۆ دواوه ناگه‌ڕێته‌وه، به‌ڵام ده‌ڵێم كه ئه‌مه به شه‌ڕ نابێ به‌ڵكه به دیالۆگ دێته دی.
له وه‌ڵامی پرسیارێكی دیكه‌دا كه ده‌ڵێ، (سه‌رۆك) ئاماژه‌تان به سه‌ركه‌وتوویی كۆبوونه‌وه‌تان كرد، ده‌توانی زیاتر پێمان بڵێیی سه‌ركه‌وتنی زیاتری كۆبوونه‌وه‌تان له‌گه‌ڵ سه‌رۆك و جێگره‌كه‌ی سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا چییه؟ هیچ به‌ڵێنێكی كۆنكرێتیشتان بۆ گه‌یاندنی جه‌ك بۆ پێشمه‌رگه وه‌رگرتووه؟
(سه‌رۆك بارزانی) گوتی، كۆبوونه‌وه‌كه سه‌ركه‌وتوو بووه، باسی هه‌موو شتێكمان كردووه، به‌لام بۆ ئێمه‌یش و بۆ ئه‌مه‌ریكایش جارێ وا چاكتره داعش بنه‌بڕ بكه‌ین، سه‌رۆك ئۆبامایش به لایه‌وه گرینگ بوو چه‌ك بگاته ده‌ست پێشمه‌رگه، جا چۆن ده‌گات بۆ ئێمه گرینگ نییه.
ده‌رباره‌ی ئه‌وه‌یش كه په‌یمانی سه‌رۆك دابوو ڕیفراندۆمێك ساز بده‌ن و ئایا ئێستایش له‌سه‌ر هه‌مان به‌ڵێنن تا خه‌لكی كوردستان چانسی ئه‌وه‌یان هه‌بێ بڕیار له مانه‌وه یان جیابوونه‌وه له عێراق بده‌ن؟
(سه‌رۆك بارزانی) جه‌ختی كرده‌وه، وڵاتی ئێمه له شه‌ڕدایه بۆیه ڕیفراندۆم دواكه‌وتووه، ه‌بڵام ده‌كرێ، هه‌نگاوی یه‌كه‌م په‌رله‌مان نای كه دامه‌زراندنی كۆمسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنی كوردستان بوو. پێویستیشمان به هاوكاری و به‌شداریی نێوده‌وڵه‌تی ده‌بێ بۆ سازدانی ڕیفراندۆم له كاتی سازدانیدا.
ده‌رباره‌ی ئێزدییه‌كان و ڕفێندراوانیان گوتی، هیچ ئامارێكی ده‌قیق نییه، ه‌بلام وا زانراوه كه نزیكه‌ی 4000 كه‌س كه‌وتوونه‌ته ده‌ست داعشه‌وه، ئه‌وه‌یشی تا ئێستا توانیومانه ڕزگاریان بكه‌ین، 1300 كه‌س بوون، به داخه‌وه پرۆسه‌ی ڕفاندن به پشتیوانی ئه‌و عاره‌بانه‌وه بووه كه دراوسێیی ئێزدییه‌كان بوون، پێیان گوتوون مه‌ڕۆن و ئێمه رزگارتان ده‌كه‌ین، به‌لام كاتێك داعش ناوچه‌كه‌یانی گرت، ڕاده‌ستی داعشانیان كردن، هه‌رێمیش چی له ده‌ست بێ بۆیان درێخی ناكات.
ده‌رباره‌ی ماوه‌ی ویلایه‌تی سه‌رۆكی هه‌رێمیش رایگه‌یاند، من به‌ڵگه‌م هه‌یه كه ساڵی 1991 به‌ڵێنم دا كه هه‌ڵبژاردن ده‌كه‌ین، من ئه‌و داوایه‌م كرد؛ دوو ساڵیش پێش ئێستایش كه ماوه‌كه نوێ كرایه‌وه، نامه‌م بۆ په‌رله‌مان نارد تا ئاماده‌كاری هه‌ڵبژاردن بكات و گوتم با ده‌سته‌ڵات ده‌ستاوده‌ست بێ، بێگومان له‌م ماوه‌یه‌یشدا نه‌كرا، چونكه كوردستان سه‌رقاڵی شه‌ڕی تیرۆر بووه.
ده‌رباره‌ی میلیشیاكانیش رایگه‌یاند، شیعه هاوپه‌یمانی ئێمه‌ن و له‌گه‌ڵ سوننه‌یش پێوه‌ندیمان چاكه، هه‌ڵبه‌ت ئێمه له كوردستان نه‌پێویستمان پێیه‌تی نه هه‌یشن.
