سهرۆك بارزانی و باراك ئۆباما، كۆ بوونهوه
شاندەکەی سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە مەسروور بارزانی راوێژکاری ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان، قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، مستەفا سەید قادر وەزیری پێشمەرگە، ئاشتی هەورامی وەزیری سامانە سرووشتییەکان، دەرباز كۆسرەت وەزیری ئاوەدانکردنەوە، فەلاح مستەفا بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەكانی دەرەوە و فوئاد حوسێن سەرۆكی دیوانی سەرۆكایەتیی هەرێمی كوردستان پێكدێت.
رۆژی یەكشەممە 3ی ئایاری 2015، مەسعود بارزانی، سەرۆكی هەرێمی كوردستان و شاندی یاوەری لەسەر بانگهێشتی کۆشکی سپی ئەمهریکا گەیشتنە واشنتن. سهعات 10:40 خولەكی ئەمشەویش بە كاتی هەولێر لەگەڵ (باراك ئۆباما) سەرۆكی وڵاتە یەكگرتووەكانی ئەمهریكادا كۆ بوونهتەوە.
