لەشەنگال ھێرشێکی داعش تێکشکێندرا
سەرچاوەکە رای گەیاند، دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ لەنزیک شەنگال ھەست بە جموجۆڵی چەکدارانی داعش کراوە، بەڵام ھەر زوو فڕۆکەکانی ھاوپەیمانان ئاگادار کرانەوە، ئەو بوو بە ھۆی بۆدومانی فڕۆکەکان دەیان چەکداری داعش کوژران، ھەروەھا ژمارەیەک ئۆتۆمبێلی سەربازیش سوتان.
سەرچاوەکە گوتیشی، ھەر لای میحوەری شەنگال ژمارەیەک چەکداری داعش ھەوڵیاندا ھێرش بکەنە سەر ھێزەکانی پێشمەرگە، بەڵام پێشمەرگە بەرپەرچیان دانەوەو ژمارەیەک چەکداری داعش کوژران و ھێرشەکەیان شکست پێ ھێنان.
إنھاء الدردشە
