پێشمه‌رگه‌ كامێرایه‌كی هه‌ڵدراوی سیخوریی داعشی له‌ میحوه‌ری گوێڕ - مه‌خموور خسته‌ خواره‌وه‌

پێشمه‌رگه‌ كامێرایه‌كی هه‌ڵدراوی سیخوریی داعشی له‌ میحوه‌ری گوێڕ - مه‌خموور خسته‌ خواره‌وه‌
سەرلەبەیانی ئەمڕۆ فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی داعش، کە چاودێریی سەنگەرەکانی پێشمەرگەی پێدەکرا، لەلایەن پێشمەرگەوە کراوەتە ئامانج و دەستیبەسەردا گیراوە.

سەرچاوەیەک لە هێزی پێشمەرگەی کوردستان لە میحوەری گوێڕ، راگەیاند: "کاژێر 10:30 خولەکی پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ (سێشەممە 5-5-2015) فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی داعش لە گوندی سێچاڵ لە میحوەری گوێڕ کە سەرقاڵی وێنەگرتنی ناوچەکە بوو، لەلایەن پێشمەرگەوە تەقەی لێکرا و کەوتە خوارەوەو براوە بۆ پشکنین".

ئەو سەرچاوەیە ئاماژەی بەوەکرد: "لە سەرلەبەیانی ئەمڕۆوە چەکدارانی داعش دەستیان کردووە بە تۆپبارانی میحوەری گوێڕ، بەڵام ئێستا دۆخەکە ئارامە و فڕۆکەکانی هاوپەیمانان بە ئاسمانی ناوچەکەدا دەسووڕێنەوە".






رووداو
Top