حکوومەت ٣٠ قوتابخانە بە زمانی ئینگلیزی دەکاتەوە

حکوومەت ٣٠ قوتابخانە بە زمانی ئینگلیزی دەکاتەوە
(پشتیوان سادق) وەزیری پەروەردەی هەرێم دەڵێ، حکوومەت 30 قوتابخانە بە زمانی ئینگلیزی دەکاتەوە.
وەزیری پەروەردە بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموكراتی كوردستانی ڕاگەیاند: "جارێ 90 مامۆستامان ناردووەتە بەر خولێکی شەش‌مانگە لە خوێندنگەی 'سابیس'ـدا؛ کەینێ لە خولەکە بوونەوە، حکوومەت 30 قوتابخانە بە زمانی ئینگلیزی دەكاتەوە."
(پشتیوان سادق) گوتیشی: " دەمانەوێت 30 قوتابخانەی حكوومی بكەینەوە و، قوتابیان بچنە بەر خوێندنی ئینگلیزی و، هەموو وانەیەک بەو زمانە فێر ببن."
وەزیری پەروەردە گوتیشی، ئەمساڵ هەموو تاقیكردنەوەیەک لە كاتی خۆیدا دەکرێت و، پێویست ناکا دوای بخەین، ئاخر نەمانهێشتووە هاتنی ئاوارە و شەڕی داعش کار بکاتە سەر خوێندنەکە

pdk.
Top