سەرۆك بارزانی سەرەخۆشی لە بنەماڵەی حەمەدەمین ئاغای کاک مەمەندی كولیج دەكات
بۆ بنەماڵەی بەڕێزی حەمەدەمین ئاغای کاک مەمەندی كولیج
بەداخەوە هەواڵی کۆچی دوایی کاک "حەمەدەمین"ـی كوڕی کاک"مەمەندئاغای كولیج"ـمان پێ گەیشت. لەم بۆنە خەمناکەدا پرسە و سەرەخۆشی ئاراستەی ئێوەی بەڕێز و سەرجەم خزم و کەسوکارتان دەكەم و خۆم بە هاوبەشی خەمتان دەزانم. هیوادارم ئەمە دوایین خەم و ناخۆشیتان بێت و خودای مەزن کاک حەمەدەمین ئاغا بخاتە بەر دلۆڤانیی خۆی و سەبر و ئارامییش بە هەموو لایەك ببەخشێت.
انا للە وانا الیە راجعون
