وەزارەتی پەروەردە بڕیارێك لە بەرژەوەندی خوێندكاران دەردەكات
فاتیح مەولەوی زادە، گوتەبێژی وەزارەتی پەروەردەی حكومەتی هەرێمی كوردستان رایگەیاند:" بەپێی بڕیارە نوێكەی وەزارەتی پەروەردە، ئەگەر خوێندكارانی 12 ئامادەیی لە چوار وانەش كەوتبن، دەتوانن بەشداری تاقیكردنەوەكانی كۆتایی ساڵ بكەن".
گوتەبێژی وەزارەتی پەروەردە روونیشكردەوە، ئەو بڕیارەی وەزارەتی پەروەردە بە لەبەرچاوگرتنی دۆخی ئەمڕۆی هەرێمی كوردستان دەركراوە و بڕیارەكە تەنیا بۆ ئەم ساڵە نەك بۆ ساڵانی داهاتووش".
پێشتر قوتابیانی 12 ئامادەیی ئەگەر لە سێ وانە زیاتر بكەوتبان، بۆیان نەبوو بەشداری ئەزموونە گشتییەكانی كۆتایی ساڵ بكەن.
رووداو
