سەرۆک بارزانی سەرەخۆشی لە مامۆستا مەلا ڕەشید قەرەنیزادە دەکات

سەرۆک بارزانی سەرەخۆشی لە مامۆستا مەلا ڕەشید قەرەنیزادە دەکات
بەبۆنەی كۆچی دوایی كوری مامۆستا مەلا ڕەشید قەرەنیزادە, سەرۆكی هەرێمی كوردستان بە پرسەنامەیەك سەرەخۆشی لێكرد و ئەمەش دەقی پرسەنامەكەیە


بەناوی خوای مەزن و دلۆڤان

برای بەڕێز مامۆستا مەلا ڕەشید قەرەنیزادە

بەداخەوە هەواڵی کۆچی دوایی کاک "فاروق"ـی کوڕی بەڕێزتانم پێ گەیشت. لەم بۆنە خەمناکەدا پرسە و سەرەخۆشی ئاراستەی بەڕێزتان و خانەوادە تـێکۆشەرەکەتان و سەرجەم خزم و کەسوکار و ئاشنایان و خەڵکی نیشتیمانپەروەری مەهاباد دەکەم و خۆم بە بەشداری خەمتان دەزانم.

هیوادارم دوا ناخۆشیتان بێت و خوای گەورە کاکە فاروق بخاتە بەر دلۆڤانیی خۆی و دڵنەواییش بە هەموولایەک ببەخشێت.

انا للە وانا الیە راجعون

مسعود بارزانی
سەرۆکی هەرێمی کوردستان
٣ـی٥ـی٢٠١٥
Top