پرۆسەی بایۆمەتری دەستی پێ کرد
راشیگەیاند، رۆژی یەکی ئایار لەسەرجەم ھەرێمی کوردستان بنکەکانی تۆماری ئەلیکترۆنی"بایۆمەتری" لە شارەکانی ھەرێمی کوردستان کرانەوەو ماوەی پرۆسەکە کراوەیەوە تا ئەوکاتەی ناوی سەرجەم ئەو دەنگدەرانەی کە فەرمانبەری حکومەتن و بۆ یەکەمجار مافی بەشداری کردنیان ھەیە لەھەڵبژاردنەکانی داھاتووی عێراق دێنە تۆمار کردن.
ئاماژەیبەوەشدا، لەپارێزگەی ھەولێر ٨ بنکە، بۆ ھەر یەک لەپارێزگەی دھۆک و سلێمانیش ١٠ بنکەی تۆمارکردنی دەنگدەران کراوەنەتەوە، دوای تەواوبوونی پرۆسەکە بۆ فەرمانبەرانی حکومەت، تۆمارکردنی ناوی سەرجەم دەنگدەرانی تر دەست پێ دەکات، جیاوازی پرۆسەی تۆمارکردنی دەنگدەران لەگەڵ ئەو پرۆسانەی پێشووتر لەعێراق و ھەرێم ئەنجامدراوە، ئەمجارە کارمەندانی ئەو بنکانە خۆیان دەچنە فەرمانگەکانی حکومەت بۆ ئەوەی سەرجەم فەرمانبەران ناوەکانیان تۆمار بکەن.
