مووچه به ژنانی ڕزگاربووی ده‌ستی داعش ده‌درێت
ماڵپه‌ڕی ئاوان بڵاویكرده‌وه، كۆمسیۆنی باڵای مافه‌كانی مرۆڤ له‌عێراق ڕایگه‌یاند، وه‌زاره‌تی كار‌و كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی عێراق، ڕه‌زامه‌ندی ده‌ربڕی موچه‌ی چاودێری كۆمه‌ڵایه‌تی بۆ هه‌موو ئه‌و ژن‌و كچانه دابین بكات كه‌له‌ده‌ست گروپی تیرۆرستی داعش ڕزگاریان بوه.
بوشرا عوبێدی ئه‌ندامی كۆمسیۆنی باڵای مافه‌كانی مرۆڤ له‌عێراق ئاشكرایكرد، له‌ئێستادا ناوی (189) كچ و ژن گه‌یشتۆته وه‌زاره‌ت، له‌م هه‌فته‌یه‌شدا (100) ناوی دیكه ده‌نێرن بۆ وه‌زاره‌ت.
ڕونیشیكردۆتهوه، به‌گوێره‌ی ڕاگه‌یه‌ندراوێكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، تاڕۆژی بیستی ئادار (سێ هه‌زار) كچ و ژنی ئێزدی له‌ده‌ست گروپی تیرۆرستی داعش ڕزگاریان بووه.
