سەرۆك بارزانی و سەرۆک وەزیرانی کەنەدا کۆ دەبنەوە
بەپێ ئەو زانیاریانەی کە لەسەرۆکایەتی هەرێمی کوردستانەوە بڕیارە ئەمرۆ ستیڤن هارپەر سەرۆک وەزیریانی کەنداو شاندێکی باڵای ئەو وڵاتە سەردانی هەرێمی کوردستان بکەن .
هەر بەپێ زانیاریەکان مەبەست لە سەردانەکەی سەرۆک وەزیرانی کەنەدا بۆ پرسی شەڕی داعش و بارودۆخی سیاسی هەرێمی کوردستان و عێراقە”.
لەبارەیی پرسی شەڕی داعش, بارزانی و هارپەر باس لە گۆرانکاریەکانی شەڕی داعش و هێزەکانی پێشمەرگە دەکەن و بارزانی داوا لە سەرۆک وەزیرانی کەنەدا بکات هاوکاری زیاتری هێزی پێشمەرگەی کوردستان بکەن”.
کەنەدا یەکێکە لەو وڵاتانەی کە هاوپەیمانی شەڕی داعش دەکات ماوەی لە رووی سەربازیشەوە هاوکاری هەرێمی کوردستانی کردووە”.
سەرەتای ئەمساڵ چوار ڕاوێژکاری سەربازی کەندەی کە لە هەرێمی کوردستان بەپێ پرسی وەزارەتی پێشمەرگە چوونە بەرەکانی شەڕ لە نزیک شاڕی موسڵ بەڵام لەلایەن پێشمەرگەوە تەقەیان لێ کراو ئەفسەرێکیان کوژراو سێ دیکەشیان بریندار بوون و بۆ ئەم مەبەستەش کەنەداو هەرێمی کوردستان لیژنەیەکی لێکۆڵینەوەیان بۆ ئەو مەبەستە پێک هێناوە بڕیاریشە ئەمرۆ بارزانی لەو بارەیەوە قسە لەگەڵ سەرۆک وەزیرانی کەنەدا بکات.
(باسنیوز)
