کۆنگرێس بەستەڵەکی بێدەنگیی شکاند.. بەبێ گەڕانەوە بۆ بەغدا پێشمەرگە پڕچەک دەکرێت

کۆنگرێس بەستەڵەکی بێدەنگیی شکاند.. بەبێ گەڕانەوە بۆ بەغدا پێشمەرگە پڕچەک دەکرێت
پڕۆژەیاسای دەسەڵاتپێدانی چالاكی بەرگریی نیشتمانی کە تێیدا پڕچەککردنی هێزەکانی پێشمەرگە لەلایەن ئەمەریکاوە یەکێک لە خاڵەکانیەتی، لەلایەن کۆنگرێسەوە بە ٦٠ دەنگی بەڵێ سەری گرت و، ئیدی بۆ لەمەودوا ئەمەریکا بەبێ گەڕانەوە بۆ بەغدا چەک بە هیزەکانی پێشمەرگە دەدات.
لیژنەی کاروباری سەربازی لە كۆنگرێسی ئه‌مه‌ریكا کە خاوەنی پڕۆژەیاسایەکی گرینگ بوو بۆ هێزەکانی پێشمەرگە و، داوای دەکرد کە ئەمەریکا ڕاستەوخۆ هێزەکای پێشمەرگە پڕچەک بکات، لە دانیشتنی ئەمڕۆیدا پڕۆژەیاساکەی پەسەند کرد.
له‌ دانیشتنەکەدا دەستی سەرۆک ئۆباما ئاوەڵا کرا کە ٧١٥ملیۆن دۆلار وەک کۆمەکی سەربازی بۆ هێزە عێراقییەکان بدرێت، بەڵام گرینگتر لەمە لیژنەی کاروباری سەربازیی کۆنگرێس بە ٦٠ دەنگی بەڵێ، پڕۆژەیاسای دەسەڵاتپێدانی چالاكی بەرگریی نیشتمانی پەسەند کرد کە بە گوێرەی ئەو پڕۆژەیاسایە ئیدی ئەمەریکا دەتوانێ ڕاستەوخۆ هێزەکانی پێشمەرگە پڕچەک بکات.
کۆنگرێس مەرجێکی سەختی بۆ عێراق دیاری کرد کە گشت هاوکارییەکان دەبێ لێکۆڵینەوەی تێدا بکرێت بە تایبەت ٧٥%ـی ئەو هاوکاریانەی کە لە ڕووی سەربازی ڕەوانەی عێراق کراوە کە ئاخۆ عێراق بە شێوەیەکی دادپەروەرانە پشکی کورد و سوننەی لێ داوە، هەروەها ٢٥%ـی هاوکارییەکانیش ڕاستەوخۆ دەبێ بدرێ بە کورد و سوننە.
هەر بە گوێرەی پڕۆژەیاساکەی کۆنگرێس ئەگەر عێراق مەرجەکانی پەسەند نەکردبوو ئەوا ٦٠%ـی هاوکارییەکان ڕاستەوخۆ دەدرێت بە کورد و سوننە.
Top