فراکسیۆنی زەرد: کەینێ لایەنەکانی دیکەیش بەرپرسیارانە مامەڵە دەکەن؟
(محەمەد عەلی یاسین) گوتەبێژی فراکسیۆنی زەرد لە پەرلەمانی کوردستان، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: "ئەمڕۆ جارێکی دیکە فراکسیۆنەکانی پەرلەمانی کوردستان و سەرۆکایەتیی پەرلەمان کۆ بوونەوە و، باسی پێکهێنانی لیژنەی ئامادەکردنی دەستووریان کرد، بەڵام کارەکە سەری نەگرت."
(محەمەد عەلی یاسین) گوتیشی، ئێمە وەکو پارتی بەرپرسیارانە مامەڵە لەگەڵ پرس و ڕووداوەکاندا دەکەین؛ئێمە ٣٨%ـی پەرلەمان پێک دەھێنین و، گەورەترین فراکسیۆنین و، لە پشکەکەی خۆمان لە پەرلەمان و حکوومەتیش، بەشی لایەنی دیکەیشمان داوە و، ئامادەین لە لیژنەی ئامادەکردنی دەستوور بۆ ئەوەی بەرپرسیارانە مامەڵە بکەین و لە پشکی خۆمان بدەین بەو فراکسیۆنانەی کە یەک کورسییان ھەیە."
(یاسین) ڕوونیشی کردەوە، جا با بپرسم کەینێ پارتەکانی دیکەش بەرپرسیارانە بیر دەکەنەوە ؟، بەرپرسیارانە مامەڵە دەکەن؟ بۆ دەبێت تەنها پارتی بێت.
