شاندێكى لقى 11ى پارتى سه‌ردانى مه‌ڵبه‌ندى 24ى یه‌كێتیى كرد
له دیدارێكى دۆستانه‌دا هه‌ردوولا جه‌ختیان له‌سه‌ر یه‌كڕیزى و ته‌بایى و یه‌ك هه‌ڵوێستى هه‌ردوولا و سه‌رجه‌م پارت و لایه‌نه سیاسیه‌كان له كوردستان كرده‌وه. هه‌روه‌ها هه‌ردوولا پابه‌ندبوونى خۆیان بۆ پرسه نیشتمانى و نه‌ته‌وه‌ییه‌كان دووپاتكرده‌وه و هاوكات ڕۆڵى ئازایانه‌ى هێزى پێشمه‌رگه‌یان به‌رز نرخاند و هه‌روه‌ك باس له قوربانیدانى گه‌نج و لاوانى ده‌ڤه‌رى ڕاپه‌رین كرا له پێناو به‌رگریكردن له خاكى كوردستان ، به‌وه‌ى تاوه‌كو ئێستا ده‌ڤه‌ره‌كه زیاتر له نه‌وه‌د شه‌هیدى به‌خشیووه له پێناو ئازادى و سه‌ربه‌ستى خاك و خه‌ڵك.
