پارێزگاری هه‌ولێر و شاندێكى UNHCR ره‌وشى ‌ئاواره‌كانیان تاوتوێ كرد

پارێزگاری هه‌ولێر و شاندێكى UNHCR ره‌وشى ‌ئاواره‌كانیان تاوتوێ كرد
له‌ دیدارێكى نێوان نه‌وزاد هادى پارێزگارى هه‌ولێر و فریدریك كۆسنك به‌رپرسی یه‌كه‌مى رێكخراوى نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌كان بۆ كاروبارى په‌نابه‌ران و له‌یلا نتموكویلا به‌شى پاراستن له‌و رێكخراوه‌و شاندى یاوه‌رى .

پارێزگارى هه‌ولێر پیرۆزبایی له‌ به‌رپرسی تازه‌ى ئه‌و رێكخراوه‌ به‌ بۆنه‌ى تازه‌ ده‌ستبه‌ كاربوونى و رۆڵى ئه‌و رێكخراوه‌ى به‌رز نرخاند بۆ خزمه‌تى ئاواره‌و په‌نابه‌ران ، به‌رپرسی تازه‌ش جیا له‌ خۆناساندن هاوكارى و هه‌ماهه‌نگى پارێزگاى هه‌ولێرى له‌گه‌ڵ رێكخراوه‌كه‌یان به‌رز نرخاند بۆ به‌هاناوه‌ هاتنى ئاواره‌و په‌ناهه‌نده‌كان و باس له‌ بارودۆخى كه‌مپه‌كانیش كرا به‌ گشتى كه‌ به‌ هۆى هێرشه‌كانى رێكخراوى تیرۆرستى داعش له‌ عێراق و سوریا زیاتر له‌ ملیۆنێك و پێنج سه‌د هه‌زار ئاواره‌ له‌ رۆژئاواى كوردستان و ناوچه‌كانى تكریت و ئه‌نبارو موسڵ له‌ عێراق ئاواره‌ى شاره‌كانى هه‌رێمى كوردستان بوونه‌ ، حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان به‌ هه‌موو تواناكانییه‌وه‌ هه‌موو هۆكارێكى ژیانیان بۆ دابین ده‌كات .
Top