هێزه‌كانى پێشمه‌رگه و فڕۆكه‌كانى هاوپه‌یمانان مۆڵگه‌كانى تیرۆریستانیان بۆردومان كرد
به گوێره‌ى زانیاریه‌كان ، تیرۆریستانى داعش زیانێكى زۆریان به‌ركه‌وتووه و له‌ترسى هێرشى پێشمه‌رگه، مۆڵگه‌كانیان جێهشتبوو. هه‌ر له‌و باره‌وه عه‌قید مه‌لا مه‌هدى گووته‌بێژى میحوه‌رى مه‌خموور به كوردستان تى ڤى ڕاگه‌یاند كه ڕه‌وشى مه‌خموور ئارامه و هیچ كات ناوچه‌كه ڕه‌وشى نائارامى و ناسه‌قامگیرى پێوه دیار نه‌بووه، ئه‌مه‌ش له سایه‌تى قاره‌مانێتى هێزى پێشمه‌رگه‌ى كوردستان و هه‌روه‌ك بۆ سه‌قامگیرى زیاتر ، هه‌میشه پێشمه‌رگه‌كان ئاماده‌یى شه‌ونخونى و چاوه‌كراوه‌یى زیاترن، بۆ دابینكردنى كه‌شێكى ئارام و ئاسووده بۆ هاووڵاتیانى ناوچه‌كه.
هاوكات عه‌قید مه‌لا مه‌هدى ڕاشیگه‌یاند كه فڕۆكه جه‌نگیه‌كانى هاوپه‌یمانان به سه‌ختى بۆردومانى مۆڵگاكانى داعشیان له گونده‌كانى ده‌واجن و مه‌حمودیه له سنوورى میحوه‌رى مه‌خموور كردووه و به گوێره‌ى زانیاریه‌كانیش، به هۆى بۆردومانه‌كه زیانێكى زۆر به‌ر داعش كه‌وتووه و سیى و هه‌شت تیرۆریست له هه‌ردوو گونده‌كه‌دا كوژراون.
