مووچه‌ی كارمه‌ندانی ناوخۆ و وه‌زاره‌تی ناوخۆی هه‌رێم هاوتا ده‌كرێت
لیوا (سه‌عید محه‌مه‌د) ڕاوێژكاری سه‌ربازیی وه‌زاره‌تی ناوخۆی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، به ئاژانسی هه‌واڵی ناوخۆی راگه‌یاندوه ، ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێم و وه‌زاره‌تی ناوخۆی حكومه‌تی هه‌رێم، ڕه‌زامه‌ندیان ده‌بڕیوه، موچه‌ی كارمه‌ندانی مه‌ده‌نی‌و سه‌ربازیی وه‌زاره‌تی ناوخۆ یه‌كبخرێت، به‌ڵام به‌هۆی سه‌رهه‌ڵدانی قه‌یرانی داراییه‌وه، جێبه‌جێكردنی بڕیاره‌كه ڕاگیراوه، گوتیشی:"جێبه‌جێكردنی بڕیاره‌كه په‌یوه‌سته، به‌كۆتاییهاتنی قه‌یرانی داراییه‌وه".
ڕاوێژكاری سه‌ربازیی وه‌زاره‌تی ناوخۆی حكومه‌تی هه‌رێم ئه‌وه‌شی ڕوونكرده‌وه، حكومه‌تی هه‌رێم ڕووبه‌ڕوی قه‌یرانی دارایی بۆته‌وه، بۆیه نه‌یتوانیووه له‌كاتی ده‌رچوونیوه، بڕیاره‌كه بخاته بواری جێبه‌جێكردنه‌وه.
