زیاتر لە ١٠ چەکداری داعش کوژران

زیاتر لە ١٠ چەکداری داعش کوژران
سەرچاوەیەکی ھێزی پێشمەرگەی کوردستان لەسنوری شەنگال رایگەیاند، بەھۆی بۆردومانی فڕۆکەی ھاوپەیمانان زیاتر لە ١٠ چەکداری داعش دێنە کوشتن.
عەمید سمێ بۆسەلی رایگەیاند، سەر لەبەیانی ئەمڕۆ لەنزیک شەنگال ھەست بە جموجۆڵی تیرۆریستانی داعش کراوە، ھەماھەنگی لەگەڵ فڕۆکەی ھێزەکانی ھاوپەیمانان کراوە، دوای ماوەیەکی کەم لەرێگەی دوو فڕۆکەوە بۆردومانی ئەو قافلەی چەکدارانی داعش کراوەو لە ناو بردراون.
ئاماژەیبەوەدا، زانیاری ھەیە زیاتر لە ١٠ چەکداری داعش بە ھۆی ئەو بۆردومانەوە کوژرابن، ھەروەھا دوو ئۆتۆمبێلی سەربازیشیان لێ سوتاوە.
Top