ئه‌مریكا ده‌نگ له‌سه‌ر پرۆژه‌یاسایه‌كی گرنگ به پێشمه‌رگه ده‌دات
له پرۆژه‌یاساكه‌دا هاتووه، به به‌های 715 ملیۆن دۆلار هاوكاری ده‌درێته عیراق بۆ په‌ره‌پێدانی سوپایكه‌ی له جه‌نگی دژ به"داعش" و تیایدا ئه‌و راسپێردراوه كه له گه‌ڵ پێشمه‌رگه له هه‌رێمی كوردستان و گروپه سوننه چه‌كداره‌كان به‌شێوه‌ی دوو هێزی جیاواز مامه‌ڵه بكرێت بۆ ئه‌وه‌ی "هاوسه‌نگی هێز" له‌به‌رامبه‌ر هێزه‌كانی شیعه، دروست ببێت.
وه‌ك بڵاوكراوه‌ته‌وه، یاساناسان پێیانوایه ئه‌و یاسایه بوارێكی فراوان ده‌به‌خشێته ئه‌ریكا بۆ ئه‌وه‌ی بتوانێت راسته‌وخۆ مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ حكومه‌تی عیراقی‌دا نه‌كات و پاڵپشتی كورد و سوننه بكات و هاوكات مه‌شق به هێزه‌كانیان بكات "چونكه حكومه‌تی عیراقی پێشتر ئه‌وه‌ی ره‌تده‌كرده‌وه".
راپۆرته‌كان باس له‌وه‌ش ده‌كه‌ن، كه كۆمارییه‌كان له كۆنگریسی ئه‌مریكی پێشنیازیان كردووه بودجه‌یه‌ك بۆ پێشمه‌رگه و هێزه سوننه‌كان ته‌رخان بكرێت، ئه‌و هێزانه‌ی هاوشانی حكومه‌ت ده‌وه‌ستنه‌وه له جه‌نگی دژ به داعش، وه‌ك رۆژنامه‌ی "گاردیان"ی بریتانی بڵاویكردووه‌ته‌وه.
له پرۆژه‌یاساكه بڕگه‌یه‌ك هاتووه، باس له كۆتاییهێنانی هاوكارییه‌كان بۆ گروپه چه‌كداره شیعه‌كان ده‌كات بۆ ئه‌وه‌ی بچنه چوارچێوه‌ی پاسه‌وانی نیشتمانییه‌وه.
هه‌روه‌ها له پێشنیازه‌كاندا هاتووه، كۆی هاوكارییه‌كان بۆ لایه‌نه عیراقییه‌كانی هاوشانی حكومه‌تی عیراق بگاته 715 ملیۆن دۆلار، له‌وباره‌یه‌وه به‌رپرسه ئه‌مریكاییه‌كان ده‌ڵێن : دووباره پێكهێنانه‌وه‌ی سوپای عیراق كارێكی قورسه بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی ئه‌و ناوچانه‌ی داعش ده‌ستی به‌سه‌ردا گرتوون.
داواش ده‌كه‌ن، به بودجه‌ی 429 ملیۆن دۆلار كه به‌شێوه‌ی راسته‌وخۆ بگاته ده‌ست هێزه‌كانی پێشمه‌رگه و گروپه چه‌كداره سونه‌كان و هێزه ئه‌منییه‌كانی تر كه له‌و عه‌شیره‌تانه پێكهاتووه دژ به داعش ده‌جه‌نگن، پاڵپشتی ئه‌و هێزانه بكرێت، ئه‌و پاره‌یه‌ش ده‌كاته 62% ئه‌و بودجه‌یه‌ی بۆعیراق، ته‌رخان كراوه.
لای خۆیه‌وه حه‌نان فه‌تلاوی، سه‌رۆكی بزووتنه‌وه‌ی ئیراده له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق، داوا ده‌كات رێگه له‌جێبه‌جێكردنی ئه‌و پرۆژه‌یاسایه بگیرێت، ده‌شڵێت: جێبه‌جێكردنی پرۆژه‌كه‌ی جۆ بایدن بۆ دابه‌شكردنی عیراق بۆ سێ ده‌وڵەت له عه‌بادی پیرۆز بێت، حكومه‌ت له‌كوێیه، وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه له كوێیه؟".
خەندان
