ئه‌نجوومه‌نى ئاسایشى هه‌رێم ده‌ستگیركردنى ئه‌نجامده‌رانى ته‌قینه‌وه‌كه‌ى عه‌نكاوه‌ى ڕاگه‌یاند
وه‌ك له ڕاگه‌یندراوێكى پێشووتردا ڕامانگه‌یاندبوو، ئه‌نجامده‌رانى سه‌ره‌كى كرده‌وه تیرۆریستیه‌كه‌ى ڕۆژى هه‌ینى حه‌ڤده‌ى چوارى دوو هه‌زارو پازده‌ى شارۆچكه‌ى عه‌نكاوه ده‌ستگیركران.
ئه‌نجامده‌رانى ئه‌م كرده‌وه تیرۆریستیه ده‌سته‌یه‌ك له هه‌ڵخه‌ڵه‌تاوانى سه‌ر به گروپى تیرۆریستى داعشن كه له ئه‌نجامى كرده تیرۆریستیه‌كه‌یاندا، به داخه‌وه دوو هاووڵاتى باكورى كوردستان شه‌هید و ژماره‌یه‌كى دیكه‌ى هاووڵاتیان برینداربوون. دواى به دواى كرده‌وه تیرۆریستیه‌كه، تیمه‌كانى لێكۆڵینه‌وه‌ى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى گشتى دژه تیرۆرى سه‌ر به ئه‌نجوومه‌نى ئاسایشى هه‌رێمى كوردستان و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى ئاسایشى هه‌ولێر به دواداچوونى وردى سه‌ره‌داوه‌كانیان كرد و توانیان له ماوه‌یه‌كى كورتدا، پێنج له ئه‌نجامده‌رانى سه‌ره‌كى ئه‌م كرده‌وه تیرۆریستیه ده‌ستگیربكه‌ن، كه چوار له‌م تیرۆریستانه دانیشتووى شارى هه‌ولێرن و ئه‌وى دیكه‌یان دانیشتووى شارى كه‌ركووكه به ڕه‌گه‌ز عه‌ره‌به. دانپێدانانه‌كانى ئه‌م تیرۆریستانه به ڤیدیۆ خرایه به‌رده‌ستى هۆیه‌كانى ڕاگه‌یاندن.
جێگه‌ى داخه ئه‌م تیرۆریستانه هه‌ڵخه‌ڵه‌تاوى ده‌ستى كه‌سانێكن كه له‌ڕووى ئاینى و نیشتمانیه‌وه ئه‌و پێگه و كه‌سایه‌تییان نیه كه ببن به ڕێنیشانده‌رى گه‌نجه‌كان، بۆیه پێویسته هاووڵاتیان و مامۆستایانى ئاینى به وریایى زیاتره‌وه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ بابه‌تى ئاین و په‌روه‌رده‌ى گه‌نجانمان بكه‌ن، هه‌روه‌ها پێویسته خانه‌واده‌كان هۆشیارانه چاودێرى ڕه‌فتارى گه‌نجه‌كانیان بكه‌ن.
دووپاتیى ده‌كه‌ینه‌وه كه بیر و هزرى توندڕه‌وى له كۆمه‌ڵگه‌كه‌ماندا نامۆیه و ئه‌م حاڵه‌ته له ناو ژینگه‌ى ِپڕ له لێبورده‌یى كوردستان دا گه‌شه ناكات . لێره‌وه دووباره سوپاسى هاوكارى و پاڵپشتیه به‌رده‌وامه‌كانى خه‌ڵكى كوردستان ده‌كه‌ین بۆ ده‌زگا ئه‌منیه‌كان، هه‌روه‌ها هه‌ڵوێستى نیشتمانپه‌روه‌رانه‌ى هه‌ندێ له كه‌سوكارى گیراوه‌كان كه هاوكاربوون له ده‌ستگیركردنى ئه‌م كه‌سانه، جێگه‌ى هه‌ڵوه‌سته و ده‌ست خۆشیه.
ئه‌نجوومه‌نى ئاسایشى هه‌رێمى كوردستان
28/4/2015
