بارزانی گەیشتە ماڵی مام جەلال
پێشتر ئاراس شێخ جەنگی، برازای جەلال تاڵەبانی رایگەیاندبوو، کە ئەمڕۆ سەرۆکی هەرێمی کوردستان دەگاتە سلێمانی و لە کاژێر 4-ی ئێوارە سەردانی مام جەلال دەکات.
بە پێی زانیارییەکان، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە چەند رۆژی داهاتوودا سەردانی ئەمریکا دەکات، بۆ ئەو مەبەستەش لەگەڵ تاڵەبانی باسی سەردانەکە و بارودۆخی نێوخۆی هەرێمی کوردستان و گرنگترین پێشهاتەکان دەکات.
دوای گەڕانەوەی تاڵەبانی ئەمە دووەمجارە کە سەرۆکی هەرێمی کوردستان سەردانی سلێمانی دەکات و چاوی بە سکرتێری گشتی یەکێتی نیشتمانی کوردستان دەکەوێت.
رووداو
