ئەنجوومەنی دادوەری مانگرتنی سەرتاسەری لە هەرێمی کوردستان ڕاگەیاند
ڕۆژی یەکشەممە ٢٦-٤-٢٠١٥ کۆمەڵێک چالاكوانو رێكخراوی كۆمهڵی مهدهنیو كهسوكاری قوربانیانی ئهنفال خۆپیشاندانێكیان لهبهردهم دادگای كهلار ڕێکخست و داوای دادگاییکردنی تۆمهتبارانی ئهنفالو گهڕانهوهی دادوهر "هاوژین"یان بۆ قهزای كفری کرد.
ئەمڕۆش ئەنجوومەنی دادوەری و یەکێتی دادوەرانی کوردستان لە بەیاننامەیەکی هاوبەشدا هێرش بۆسەر دادگای کەلاریان مەحکوم کرد و ڕایانگەیاند، "هەتا گەڕانەوەی شکۆی دادگا" مانگرتنەکە بەردەوام دەبێت.
دوای ئەوەی لە ماوەی ڕابردوو دا دادوهرهاوژین حامید، چهند فهرمانێكی بۆ دهستگیركردنی جاشو موستهشارەکانی تۆمهتبار له دۆسیهی ئهنفال دهركرد، بهفهرمانێك له دادگای كفری-یهوه بۆ قهزای ئامێدی گوازرایهوه.
دادوە هاوژین حامد لە وتووێژێک لە گەڵ دەنگی ئەمریکا ڕایگەیاند؛ "دوو هۆكار بوونە هۆی دەركردنی بڕیاری گواستنەوەی شوێنی كارەكەی، یەكێكیان دۆسێی ئەنفال بوو و ئەوی تریشیان دەستێوەردانی لایەنێكی دەسەڵات بووە لە كاری دادوەریدا و دەشڵێت هەوڵەكانی بۆ ڕێگەگرتن لە دەستێوەردانی حیزبیانە لە دادگادا و هەردوكیشیان هۆكاری سیاسین كە بوونەتە مایەی دەركردنی بڕیاری گواستنەوەی كارەكەی بۆ شوێنێكی تر."
دادوەر هاوژین بە دەنگی ئەمریکای گووت: "پێشتر فرمانی دەستگیركردنی سەدان گومانبار لە تاوانی ئەنفالدا لە دادگای باڵای تاوانەكان لە بەغدا دەرچوو بەڵام هیچ یەكێك لەوانەی ناویان هاتبوو ڕادەستی بەغدا نەكران."
ئەو دادوەرە سەبارەت بە جێهێشتنی هەرێم دەڵێت: "لەلایەن چەند تاكێكی كاربەدەستەوە هەرەشەم لێكراوەو هەركاتێك بەرپرسێك بەگوێرەی ویست و حەزی دەسەڵات ناجوڵێتەوە، بە جۆرێك دەمرێت و دواتر دەڵێن خۆی كوشتوە، دڵنیام بمایامەوە ئەوە بە سیناریۆیەك گیانم لەدەستدەدات."
