له هه‌ولێر كۆبوونه‌وه‌ى هه‌فتانه‌ى هاوپه‌یمانیى سه‌ربازیى نێوده‌وڵه‌تى دژى داعش به‌رێوه‌چوو
له‌وكۆبونه‌وه‌یه‌دا كه نوێنه‌رانى ولاتانى ئه‌مریكا، ئه‌لمانیا، هۆله‌ندا، به‌ریتانیا، فه‌ره‌نسا، ئیتالیا، كه‌نه‌دا به‌شدار بوون. وه‌زیرى پێشمه‌رگه كورته‌یه‌كى سه‌باره‌ت به كارى هه‌فته‌ى رابردووى وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه و ورده‌كارى و پێشوه‌چونه‌كانى هێزى پێشمه‌رگه له میحوه‌ره‌كان و شه‌ر و رووبه‌روو بونه‌وه‌كان له‌گه‌ل تیرۆریستانى داعش باس كرد.
پاشان له لایه‌ن بنكه‌ى ئۆپراسیۆنى هاوبه‌ش پوخته‌ى گۆرانكارى و پێشوه‌چونه‌كانى كۆى میحوه‌ره‌كانى شه‌ر راگه‌یندرا.
دواتر شاندى هاوپه‌یمانان وێراى ئومێدى زیاتر سه‌ركه‌وتن و پێشوه‌چوونى هێزه‌كانى پێشمه‌رگه، گرنگى دانى زیاتر به مه‌شقه سه‌ربازیه‌كان و هاوكارى و هه‌ماهه‌نگى و به‌رده‌وامى خۆیان بۆ هێزه‌كانى پێشمه‌رگه دووپاتكرده‌وه، به گفتوگۆكردن له سه‌ر پلان و نه‌خشه‌ى داهاتووى هێزه‌كان و دابین كردنى پێداویستیه لۆجیستیه‌كان بۆ میحوه‌ره‌كانى شه‌ر، كۆتایى به كۆبونه‌وه‌ى ئه‌مجاره هات.
